کوشتنی ژنێک لە لایەن مێردەکەی

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتوە ؛ ڕۆژی پێنجشەممە” ١٦ی فێوریەی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوە “مایفەت کەریمی”، کچی ئەسعد، ساحێو منداڵێکی ٥ ساڵە ، خەڵکی ئاوای “حەسبەشە”ی سەلماس و دانیشتووی شاری ورمێ، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: مایفەت کەریمی لە لایەن هاوسەرەکەیەوە  بە ناوی "جەعفەر خشکار" بە هۆی ناکۆکی بنەماڵەییەوە کوژرا، هەروەها تەرمی ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی هەینی ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا و بەخاک سپێردرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular