بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی گەیشتوو، سوهەیلا مۆتلاعی هاووڵاتیی خەڵکی دێولان کە لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان دەستبەسەر کرابوو، بۆ جێبەجێکردنی حوکمە ی بۆ بەندی ژنانی زیندانی سنە ڕاگوێزرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە کە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نێردراوە، باس لەوە کراوە: سۆهەیلا مۆتلاعی کە بۆ جاری دووەم لە ٢١ی ئابانی ئەمساڵدا دەستبەسەر کرابوو، لە ماوەی چەند خولەکێکدا لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری دێولان بە تۆمەتی پڕوپاگەندە و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان، سەرپێچی لە یاسا ، ئاڵوزی بیروڕای گشتی، چالاکیی دژ بە سیستەمی کۆماری ئیسلامی و تێکدانی نەزمی گشتی بە کۆی گشتی بە ٥٠ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
هەروەها لە حوکمی دادگادا جەخت لەوە کراوەتەوە کە لانیکەم ١٨ مانگ لە حکومی دەرچوو جێبەجێ بکرێت.