هانا: ڕۆژی دووشەممە”٢٣ی ژانوییەی٢٠٢٣، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی “نگین ڕۆستەمی” خەڵکی سنە و دانیشتووی “نێ”ی مەریوان، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە ئاگری تێبەردرا.
ئەم ڕووداوە بە ئازارە بە, بەنزین و ئاگری تێبەردراوە , بە وتەی نگین ڕۆستەمی ئەو کەسەی هێرشی کردووەتە سەری، پیاوێکی کورتە باڵا بووە و ڕووخسارێکی داپۆشراو کە بوە هۆی ٩٥%ی سووتاوی جەستەی.
نگین ڕۆستەمی بووەتە قوربانی هاوسەرگیری منداڵ و زەواجی زۆرەملێ و بەردەوام لەلایەن هاوسەری پێشوویەوە هەڕەشەی لێدەکرا.
نگین ڕۆستەمی ئێستا لە نەخۆشخانەی کەوسەر لە سنە لە ژێر چاودێری و چارەسەری پزیشکی دایە.