جێ بەجێ کردنی حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک لە زیندانی ناوەندیی کەرەج

هانا: ڕۆژی دووشەممە”٢٣ی ژانوییەی ٢٠٢٣، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی “سامان نەبی گڕۆسی”٣٠ ساڵە، خەڵکی کەنگاوەر و دانیشتووی کەرەج، لە زیندانی ناوەندی شاری کەرەج لە سێدارە درا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ناوبراو دوو ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی "مادەی هۆشبەر" دەستبەسەر و لەلایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular