کووشتنی ژنێک لە لایان هاوسەری پێشویی

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی چوارشەممە”٢١ی بەفرانباری ١٤٠١، ژنێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “سوغرا نووری” لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە بە ناوی “عەبدوڵڵا باقەدەم” کوژرا.

سوغرا نووری خەڵکی ئاوای لاویسان و عەبدوڵڵا باقەدەم خەڵکی ئاوای شێخ عەتاری کوماسی، ئەم دوو هاوسەرە خاوەنی دوو منداڵن، کچێک و کوڕێک.

به وتەی  منداڵه کانی ئەم دوو هاووڵاتییە : سوغرا  نووری ماوه یه ک بوو له عەبدوڵڵا باقەدەمی هاوسەڕی جیا بووه تەوه ، پاش ماوه یه کیش عەبدوڵڵا چوه ته ماڵی سوغرا نووری و پێی وتووه دەمەوێت لەگەڵ تۆ ئاشت ببمەوه و پەرداخێک شەربەتی داوە بە سۆغرا تا بیخواتەوە. هەڕوه ها هەرەشەی له سوغرا کردووه کە ئەگەر خواردنه وه که نەخواتەوە من منداڵه کانم له گه ڵ خۆم دەبەم.
لە کۆتاییدا سوغرا خواردنەوەکە دەخواتەوە و سەری دەگێژێت و دوای ئەوەی دەیباتە نەخۆشخانە، لە ڕێگای نەخۆشخانە گیانی لەدەست دەدات.

پزیشکەکان هۆکاری گیانلەدەستدانی سوغرا نورییان بە حەبی برنج راگەیاندوە و عەبدوڵڵا باقەدەم ناسراو بە "عەبە چاوە" ڕایکردوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular