دەستبە سەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

هانا: ڕۆژی چوارشەممە”٢٥ی ژانوییەی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی”کەژوان قادرمەرزی” خەڵکی قوروە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ بەشێک لە کەلوپەلی شەخسی کەژوان قادرمەرزی لەوانە لاپتۆپ و موبایل خۆی و ئەندامانی بنەماڵەکەی و هەروەها ئۆتۆمبێلی تایبەتی ئەوان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی بوونی لە ئارادا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular