بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٩٠ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک بە ناوی “بەهنیا نێعمەت ئیلاهی” خەڵکی شیراز تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە، ناوبراو لەسەر سەماکردن لە دەروازەی قورئان لە شیراز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازتراوەتەوە.
