هانا: سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە”۱۹ی دیسەمبری۲۰۲۲” یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکان بە ناوی”محەممەد حاجی ڕەسوڵ پوور”خەڵکی بوکان بە هۆی برین و کاریگەرییەکانی ئەشکەنجەدان، لەوانەش دەستنەگەیشتن بە ئاوی خواردنەوە لە کاتی دەستبەسەرکرانی لە نەخۆشخانەی”قولی پوور”لە بوکان گیانی لەدەستدا.
ناوبراو لە ڕێکەوتی”٢ی ئازەری١٤٠١”دەستبەسەرو و لە”٢٢ی ئازەر بە هۆی ئەشکەنجەدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە زیندانی ناوەندیی بوکان کەوتووەتە کۆما و بۆ نەخۆشخانەی قولی پوور لە بوکان گواستراوەتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت, کە پێشتر لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە لەلایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە رۆژهەڵاتیەکان و بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان دەستبەسەر کراوە.
