بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو بە ناوی “شیرکۆ رەوشەنی”کوڕی عەتا ٣١ ساڵە و خەڵکی ئاوای ئاگجەی سەرشیو مەریوان، تا ئێستا زانیاری لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدایە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١١ی دیسەمبری ٢٠٢٢، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری مەریوان بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە جل ئاساییەکانەو ڕفێندرا و دواتر گواسترایەوە بۆ دەسبەسەرگەی شارامفەری سنە.
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت: بەدواداچوونی بنەماڵەی شیرکۆ رەوشەنی بۆ زانینی چارەنووسی، سەرکەوتوو نەبوون.
