قوروە؛ڕاگوێزانی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو بۆ نەخۆشخانە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: هاووڵاتییەک بە ناوی”زیبا ئومیدی”پەیامنێری خەڵکی قوروە سەر بە پارێزگای کوردستان، کە بە هۆی ڕووماڵکردنی هەواڵی ناڕەزایەتییەکان بە شێوەی سەربەخۆ دەستبەسەر کرا، دوای هەفتەیەک، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی هۆشیاری لە ئەنجامی لێدان و سوکایەتیکردن و ئەشکەنجەدانی لە لایان هێزە ئەمنییەکان لەکاتی لێپرسینەوەدا، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر و لە بەشی چاودێری تایبەت لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ئازەری ساڵی ١٤٠١ دەستگیرکراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular