هانا؛ بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە”٨ی دیسەمبری ٢٠٢٢” هاوولاتییەک بە ناوی “شایان حەسەن پوور” ٢٤ ساڵە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی ماکۆ حوکمەکەی جێ بەجێ کرا .
ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو، و لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو.
تا ساتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە لەلایەن میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
