بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەیان لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مافی مرۆڤ لە دەرەوەی ولات کردووە کە لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەریەکانی ئیران دەستیان هەبووە لە ئاشکراکردنی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی .
لەم نێوەندەدا، مێهدی حەمیدی (ئالان) ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆ و چالاکی مافی مرۆڤ و"شۆڕوش موحی" ڕۆژنامەنووس لە ڕادیۆی کۆردانە و پەیامنێری ناوەندی پشتگیری لە دیموکراسی و چالاکوانی مافی مرۆڤ ڕووبەڕووی هەڕەشەی توندی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بوەتەوە.
