بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتووە؛ هاووڵاتییەک بە ناوی “هێمەت سەعیدی” خەڵکی ورمێ، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە”٢٦ی ئوکتۆبڕی٢٠٢٢”لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە لەم شارە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
مانگێک بەسەر ڕفاندنی ئەم هاوڵاتیە تێدەپەڕێت، هیچ هەواڵێک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدانییە.
