ئازدکرانی شارۆمەندێک لە بەندیخانە بە دانانی بارمتە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی هانا: ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی نڤەمبڕی ٢٠٢٢، هاووڵاتییەک بە ناوی”ساسان پەرتەونووری” خەڵکی سنە، پاش دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٢٠٠ میلیۆن تەمەن، لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

هەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٤ی نڤەمبڕی ٢٠٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەرکرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە توندی ئەشکەنجە دراوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular