دێگوڵان؛ دەستگیرکردنی ٦ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا: ڕۆژی هەینی”۱۸ی نڤەمبڕی۲۰۲۲”شەش هاووڵاتی بە ناوەکانی “سامان خالیدیان، سەنان حسین پەناهی، بێهزاد حسین پەناهی، محەمەد عەلی حسێن پەناهی، محەمەد حسین حسین پەناهی و ئەنسار ڕەحیمی” خەڵکی گوندی قوریچای سەر بە دێگوڵان،لە لایان هێزە سەرکوتگەرەکان دەستبەسەرو و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا؛ چوار خوێندکار بە ناوەکانی "ئایسالوتفی، شنۆ ئەحمەدیان، کیژان کەریمی و ستایش"خەڵکی گووندی قورویچای لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە ڕفێندراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە".

RELATED ARTICLES

Most Popular