بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی دەست هاوکارانی هانا کەوتووە: ڕۆژی هەینی”١٨ی نڤەمبڕی ٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی “ئارمان فەیزوڵڵاهی”، تەمەن ٣٠ ساڵ، کوڕی ئەمین و خەڵکی جەوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ناوبراو لە شوێنی کارەکەی لە سەعادەت ئاوا لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
