سنە، گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک لەژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتگەرەکان

هانا: ئەمڕۆ هەینی ١٨ی نڤەمبڕی ٢٠٢٢، لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی “ئومێد حەسەنی” کوڕی حەیدەر خەڵکی گوندی”پایگلانی” سنە لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتگەرەکان گیانی لەدەست دا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ناوبراو لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەسبەسەر و بە هۆی ئەشکەنجە گیانی لەدەست دا.

پێویستە بگوترێ، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٨ی نڤەمبڕی ٢٠٢٢، لەژێر گوشاری هێزە ئینتزامییەکان، تەرمی ئەم هاووڵاتییە بە ئامادەبوونی دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لە گۆڕستانی بێهشت محەممەدی شاری سنە بەخاک سپێردرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular