بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنووسی ژینا ئەحمەدی هونەرمەندی خەڵکی مەریوان لە بەندیخانەی سنە

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە به ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ڕۆژی دووشەممە ۱۳ی ڕەزبەری ۱۴۰۵
ژینا ئەحمەدی هونەرمەندی خەڵکی ئاوایی نگڵ و دانیشتووی شاری مەریوان، دامەزرێنەری ماڵی موسیقای “ژیلەمۆ” لە ماڵی خۆیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندی سنە ڕاگوێزراوە.

سەرباری تێپەڕبوونی ۱۰ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەم هونەرمەندە، ناوبراو هێشتا لە چارەنووسێکی نادیار لە کەرەنتینەی بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی سنەدا ڕاگیراوە.

هەروەها ژینا ئەحمەدی لەم ماوەیەدا لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندی تەلەفوونی و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

شایانی باسە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم هونەرمەندە کراون لە بەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین