ڕفاندنی زیاتر لە ٦ خوێندکاری زانکۆی ڕازی لە کرماشان

هانا: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٦ خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان، بە ناوی “عەلیرەزا نادری” خوێندکاری ئەندازیاری نەوت، عەرشیا لایقی خوێندکاری ئەندازیاری نەوت، سێپێهر ئیلاهی خوێندکاری فیقه و بنەماکانی یاسای ئیسلامی، عەلی رۆزی خوێندکاری ئەندازیاری نەوت، ڕەزا ڕووحی خوێندکاری ئەندازیاری نەوت، ئەمیر حسێن مێهرانجوو، خوێندکاری زانستی کۆمپیوتەر، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە زیاتر لە ١٩ خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە ڕفێندراون.

RELATED ARTICLES

Most Popular