مەهاباد؛ ڕفاندنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەئەمنییەکانی ئیران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە سەرچاوەیەکی ئاگادار بەڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە٣٠ی ئوکتۆبری ٢٠٢٢، هاووڵاتییەک بە ناوی “جەمال قائمی”تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران لە پەیوەندی لەگەڵ کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە دەستبەسەرکرا.

هەروەهابە وتەی ئەم سەرچاوەیە، کاتژمێر ٢ نیوەشەو هێزەکانی ئیتلاعات ئیران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ناوبراوو بە شکانی دڕگای مالکەی ڕفاندویانە و بردویانە بۆ شوێنێکی نادیار.

هەروەها ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد کە بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی جەمال قائمی بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular