ئازادکرانی کاتی هونەرمەندی کوردی خوراسانی شوماڵی، مێهدی پاکمێهر

هانا:بە پێی راپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا “مێهدی پاک مێهر” هونەرمەندێکی بەناوبانگی خەڵکی خوراسانی شوماڵی و خەڵکی بۆجنۆرد، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٢٥٠ میلیۆن تۆمان، بە شێوەی کاتی لەبەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

بە پێی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بەم هونەرمەند"مێهدی پاک مێهر" بە تۆمەتی ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی مەهسا ئەمینی، لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە سێ ساڵ و ٣ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.

پێویستە ئاماژەبەوەبکڕێت ئەم هونەرمەندە بەناوبانگ و ناسراوەی کوردستان لە ڕۆژانی سەرەتای ناڕەزایەتی بە کوشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

RELATED ARTICLES

Most Popular