هانا: رۆژی هەینی ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠١، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی ئازاد بەهرامی تەمەن ٤٤ ساڵ و ئامانج شوجاعی خەڵکی پاوە لەلایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کراون.
هەروەها بەپێی راپۆرتێکی تر رۆژی چوارشەممە ٢٠ی رەزبەری ١٤٠١، شارۆمەندێکی تر بە ناوی ئەمیر زنجیری تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی پاوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، تا ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، چارەنووسی ئەم سێ بەندکراوە نادیارە.