هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی سێشەممە ٢٢ی خرمانانی ١٤٠١، کرێکارێک بە ناوی محەممەد نەجیم تەختە تەمەن ٤٢ ساڵ و کوڕی عەبدولحەمید تەختە، خێزاندار و باوکی ٤ منداڵ و خەڵکی ئاوایی “تەختە” لە ناوچەی سنە، بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو کاتی گواستنەوەی بارێک بە تراکتۆر تووشی ئەم رووداوە بووە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.
جێگای ئاماژەیە رۆژی چوارشەممە ٢٣ی خرمانان محەممەد نەجیم تەختە لە زێدی خۆی واتە ئاوایی تەختە بە خاک ئەسپەردە کرا.