هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی سێشەممە ١٥ی خرمانانی ١٤٠١، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سەید سالار رەحیمی کوڕی سەید عەبدوڵڵا و خەڵکی ئاوایی “گامێشگۆلی” لە ناوچەی میاندواو، بە دانانی بارمتە و شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، سەید سالار رەحیمی رۆژی پێنجشەممە ٩پووشپەڕی ١٤٠١ لەگەڵ شارۆمەندێکی تر بە ناوی حەسەن ماملیئازەر خەڵکی ئاوایی گامێشگۆلی لەلایەین هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابوونەوە.
شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکان بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە ئەم دوو شارۆمەندەیان گرتبوو و لەگەڵ خۆیان بردبوویانن.
