هانا: لە رۆژانی رابردوودا چالاکێکی کرێکاری بە ناوی “تۆفیق محەممەدی خەڵکی سنە، لە رێگای نامەیەکەوە تۆمەتی “بانگەشە بە قازانجی گورووپ و رێکخراو و رێکخستنەکانی دژی حکومەتی ئیسلامی” دراوەتە پاڵ و دادگای ئینقلابی سنە داوای لێ کردووە سەردانی ئەوێ بکات.
.
بەپێی ئەم داواکارییە تۆفیق محەممەدی لە رۆژی نووسینی نامەکەوە تا پێنج رۆژ دەبێ لە دادگای ئینقلابی سنە ئامادە بێ. شایانی باسە ناوبراو لە رابردووشدا پێشینەی گیران و بەندکرانی بووە.