بانە: کوژرانی کۆڵبەرێک و برینداربوونی دوو کەسی تر  

هانا: بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٢٧ی ژولای ٢٠٢٢) کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “ورچەک”ی بانە بە ناوی “شێرکۆ چاوشین” بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران گیانی لەدەستداوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە بەرزاییەکانی سنووری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا شێرکۆ چاوشین پێکراوە و گیانی لەدەستداوە. هەروەها لە ئاکامی ئەم کردەوەیەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لانیکەم دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.  
ناوی ئەو کۆڵبەرە بریندارانە "شێرزاد جەلیلی" و دانا ساڵح پوور" خەڵکی ئاوایی "ئینجە" لە ناوچەی بانە راگەیەندراوە و یەکیان برای شێرکۆ چاوشینە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular