گیانلەدەستدانی خالید شێر بەهۆی تەقەی هێزە سەربازییەکان لە میرئاوا

بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “خالید شێر”، ناسراو بە “خالید عەبدوڵڵا حاجی”، خەڵکی گوندی ئالوەتانی سەر بە شاری میرئاوا لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لە سنووری دەشتی وەزینە و نزیک بەرزایییە سنوورییەکانی گوێزێ، کرایە ئامانجی دەستڕێژی گوللەی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بەپێی زانیارییە بەدەستگەیشتووەکان، خالید شێر کە لەم ناوچەیەدا لە ڕێگەی ئاژەڵداری و کاسبکارییەوە بژێوی ژیانی دابین دەکرد، لە کاتی ئەم تەقەکردنەدا بە سەختی بریندار بوو. ناوبراو دوای گواستنەوەی بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ورمێ، بەهۆی سەختیی برینەکانی ناشی لە بەرکەوتنی فیشەک، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٥ گیانی لەدەست دا.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین