هانا: لە رۆژانی رابردوودا، پێنج کەس بە ناوەکانی “جەلال کوردیلوو” مستەفا دەوڵەتخا، نادر ئەمانی، ناسر حیشمەتی و وەلی زوهرابی” خەڵکی میاندواو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەوە.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە ئەم شارۆمەندانەیان گرتووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکار و شوێنی دەستبەسەرکرانیان لەبەردەستدا نییە.