نەوسوود: هێزەکانی حکومەت کۆڵبەرێکی تریان بریندار کرد 

هانا: رۆژی هەینی ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠١- (١٥ی ژولای ٢٠٢٢) کۆڵبەرێک بە ناوی “جەماڵ” خەڵکی جوانڕۆ لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سەر سنوور پێکرا و بریندار بوو. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەو کۆڵبەرە بریندارە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی قودس لە پاوە گوازراوەتەوە. 
جێگای وەبیرهێنانەوەیە هەر وەک پێشتر لە هەواڵەکاندا بڵاومان کردبۆوە، رۆژی هەینی کۆڵبەرێکی تریش بە ناوی هێمن مروەتی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە سەر سنوور بریندار ببوو. 

RELATED ARTICLES

Most Popular