شنۆ: گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ ورمێ 

هانا: رۆژی هەینی ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠١ هێزە ئەمنییەکانی حکومەت شارۆمەندێکیان بە ناوی “موحسین عەزیزی” خەڵکی شنۆ بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ گواستەوە. 

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، هێزە ئەمنییەکانی حکومەت رۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠١ "موحسین عەزیزی"یان بە بێ بەڵگەی یاسایی لەگەڵ باوکی "ئیبڕاهیم عەزیزی" دەستبەسەر کردبوو. باوکی ناوبراو هەر ئەو رۆژە پاش لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. 

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکار و شوێنی بەندکران و تۆمەتگەلێک کە دراوەتە پاڵ ناوبراو لەبەردەستدا نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular