هانا: سەرەڕای ئەوەی بنەماڵەی “مامل محەممەدی” جارێ بەریان بە جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانی “بێهروز شاکر” گرتووە، بەڵام ناوەندە ئەمنییەکان دەستهەڵناگرن و بە سزای “بەغی” و تۆمەتی “محاڕبە” لە هەوڵی پەروەندەسازی و جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی ئەم بەندکراوە دان.
شایانی باسە سەرەڕای ئەوەی ئەم شارۆمەندە ئەماننامەی وەرگرتووە جا گەڕاوەتەوە بۆ خاکی ئێران، بەڵام بە "هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی" تۆمەتبار کراوە و سزای "بەغی" بۆ دەرکراوە و خەریکن بە پەروەندەسازی سزای سێدارەکەی جێبەجێ بکەن.
