بۆکان؛ دەست بەسەر کردنی شارۆمەندێکی کورد

هانا؛ ڕۆژی شەممە ۱۱ ژوئن ۲۰۲۲، شارۆمەندێکی کورد دوای بانگێشت لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەست بەسەرکرا.

ناونیشانی ئەم شارۆمەندە" خالید محەممەد سووری" تەمەن ۳۳ ساڵ خەڵکی ئاوایی کانی بداغ سەر بە پیرانشار ڕاگەیەندراوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان ناوبراو لە ڕێگەی تەلەفونۆ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری بۆکان بانگێشت و دەست بەسەرکراوە.
شایانی باسە هێزەکانی ئیتلاعات دەستیان بەسەر کەلوپەلی وەکو سەیارەی خالد محەممەد سووری دا گرتوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular