هانا: ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠١-(٧ی ژوئەنی ٢٠٢٢)، چالاکێکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان لەلاین هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، ناوی ئەم شارۆمەندە کوردە «رێبوار محەممەدی» تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی مەریوانە.
لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە ئەمڕۆ سێشەممە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بە هۆکاری نادیار و بێ بەڵگەی یاسایی «رێبوار محەممەدی»یان دەستبەسەر کردووە و تا ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.