هانا: رۆژی یەکشەممە ١ی جۆزەردانی ١٤٠١-(٢٢ی مەی ٢٠٢٢)، کرێکارێکی تەمەن ٤٧ ساڵ لە کاتی کار کردندا لە بینایەکی حەوت نهۆمەوە کەوتووەتەخوار و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم کرێکارە لە بڵواری گوڵان و گەڕەکی "ئاوەدانی مەسکەن" لە بینایەکی حەوت نهۆم کاری کردووە و لە کاتی بردنەسەری کەلوپەل لە نهۆمی حەوت هاوسەنگی خۆی لەدەستداوە و بەربووەتەوەخوار و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.
هەروەها بەپێی راپۆرتێکی تری هاوکارانی هانا، دوێنێ شەممە ٣١ی گوڵانی ١٤٠١ مینیبووسێک کە هەڵگری کرێکارانی فەسڵی بووە، لە ١٥ کیلۆمیتری "کۆزەران" سەر بە پارێزگای کرماشان وەرگەڕاوە و لە ئاکامدا ١٣ کەس لەو کرێکارانە بریندار بوون.
بەپێی ئەم راپۆرتە دوای ئەم رووداوە بریندارەکانیان بە ئامبوڵانس بۆ نەخۆشخانەی "تاڵەقانی" کرماشان گواستۆتەوە.
