بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٣١ی گوڵانی ١٤٠١-(٢١ی مەی ٢٠٢٢)، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ئاوایی “کێلە” لە ناوچەی بانە و تەقەیان لە خەڵک کردووە. لە ئاکامی ئەم کردەوەیەی ئەو هێزە چەکدارانە جوتیارێکی خەڵکی ئەو گوندە کە خەریکی کار بووە بریندار بووە. هەروەها ئەو چەکدارانە دەستیان بەسەر باری کاسبکارانیشدا گرتووە.
شایانی باسە هەروەک لە راپۆرتەکانی پێشتریشدا بڵاومانکردەوە، رۆژی چوارشەممە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠١، کۆلبەرێک بە ناوی "تەییب" خەڵکی ئاوایی "پیرعومەران" لە ناوچەی سەقز، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە بەرزاییەکانی سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بە خەستی بریندار بووە.
ئەم راپۆرتە نوێ دەکرێتەوە…
