هانا: بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، “سەلاح ئازادی” چالاکی پیشەیی مامۆستایان بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی نیزامی ئیسلامی، هاندانی رای گشتی، لایەنگری لە حزبەکانی کوردستان و ناردنی وێنە و فیلم بۆیان” داوا کراوەتە دادگای “ئینقلاب”ی حکومەت لە مریوان و بە پێی نامەی داواکرانەکەی دەبێ کاتژمێر ١٠ی بەیانی رۆژی چوارشەممە ١١ی جۆزەردان لە دادگا ئامادە بێ.
شایانی باسە "سەلاح ئازادی" پێشتریش بە هۆی پەروەندەسازی ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەت دەستبەسەر کراوە و دوایین جار ١٨ی خاکەلێوەی ئەمساڵ داوا کرابووە پۆلیسی "فەتا" و ٢٩ی خاکەلێوەش بە تۆمەتی "تەبلیغ دژی نیزامی ئیسلامی، هاندانی رای گشتی، لایەنگری لە حزبەکانی کوردستان و ناردنی وێنە و فیلم بۆیان" دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە پەروەندەکەی ئازاد کرابوو.
