ئەشکەنجە و ئازاری دەستبەسەرکراوانی ئاوایی “سەردۆش” 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، دەستبەسەرکراوانی ئاوایی “سەردۆش”ی ناوچەی مەریوان لەلایەن هێزە چەکدار و ئینتزامییەکانی حکومەتەوە ئازار و ئەشکەنجە دراون. 

ناوی ئەم شارۆمەندانەی دەستبەسەر کراون بەم جۆرەیە: 

١.کارۆ سدیق یەمەنی تەمەن ١٩ ساڵ 
٢. کەیوان قوبادی 
٣. عوسمان فەتاحی 

ئەم شارۆمەندانە لە کاتی سەندنەوەی مەڕوماڵاتەکانیان لە هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە پازگای "دۆڵەبی" لە نزیک ئاوایی "سەردۆش" دەستبەسەر کرابوون. 
هەر وەک پێشتریش رێکخراوی هانا لە راپۆرتەکانی خۆیدا رایگەیاندبوو، هێزە چەکدارەکانی حکومەت لە پازگای دۆڵەبی بە مەبەستی دزی و تاڵان کردن هەڵیانکوتابووە سەر مەڕوماڵاتی شارۆمەندانی خەڵکی "سەردۆش" کە لەگەڵ بەرەنگاریی خەڵکی ئاوایی بەرەوڕوو ببوونەوە و تێکهەڵچوونێک لە نێوان چەکدارانی حکومەتی ئیسلامی و خەڵکی گوندی سەردۆش هاتبووە ئاراوە. 
جێگای ئاماژەیە چوار کەس لە خەڵکی ئاوایی سەردۆش لەو تێکهەڵچوونەدا بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بریندار ببوون و رەوانەی نەخۆشخانەی مەریوان کرابوون کە ناوەکانیان بەم جۆرەیە: 

١. دانا پیرۆزی 
٢. ئەیوب پیرۆزی کوڕی فەتاح 
٣. ئەیوب پیرۆزی کوڕی عەبدوڵڵا 
٤. ئەبوبەکر فەتاحی 

بەپێی ئەم راپۆرتە هیزە چەکدارەکانی حکومەت دەستیان بەسەر هەموو مەڕوماڵاتەکەدا گرتووە. 
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، بەندکراوەکان هێشتاش هەر لە بەندیخانەن. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular