هانا: رۆژی چوارشەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠١ – (١١ی مەی ٢٠٢٢)، ”جەبار دەستباز” رۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە ناوبراو لە کاتژمێر ١٠ی بەیانییەوە تا کاتژمێر ١٥ لەلایەن ئیتلاعاتەوە لە سەر چالاکییەکانی لە بوارەکانی ژنان، کۆڵبەران، زمانی دایک و هەروەها چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.
شایانی باسە، ناوبراو پێشتریش بە هۆی چالاکییەکانی دەستبەسەر کرابوو.
