هانا: رۆژی شەممە ١٠ گوڵانی ١٤٠١ – (٣٠ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، “دلیر نەسرۆڵڵاهی” چالاکی کرێکاری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپاوە بانگ کراوە و دوای ٢ کاتژمێر لێپرسینەوە، هەڕەشەی ئەوەیان لێ کردووە نابێ لە رێوڕەسمی رۆژی جیهانی کرێکار بەشداری بکا و دواتر ئازادیان کردووە.
لە رۆژانی رابردوودا دەیان چالاکی کرێکاری و مەدەنی لە شارەکانی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و هەڕەشەیان لێ کردوون نابێ لە رێوڕەسمی یەکی مەی، رۆژی جیهانی کرێکاردا بەشداری بکەن.
