سنە: ئازادکرانی فوئاد عینایەتی بە دانانی بارمتە و بۆ ماوەیەکی کاتی 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، “فوئاد عینایەتی” چالاکی مەدەنی سنە بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگایی کردنی، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کراوە. 

فوئاد عینایەتی رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١ی خاکەلێوەی ١٤٠١ – (٢١ی مارسی ٢٠٢٢)، لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی سپاوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە بە تۆمەتی هاوکاری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، دوای بەشداری لە رێوڕەسمی نەورۆزی سنە دەستبەسەر کرابوو. جێگای ئاماژەیە ناوبراو لە ماوەی بەندکرانیدا مافی هەبوونی پارێزەریان لێ زەوت کردبوو. 

شایانی باسە، دادگای "ئینقلاب"ی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سنە، بۆ ئازادکرانی فوئاد عینایەتی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی وەک بارمتە داوا کردبوو. سەرەڕای ئەوەی ناوبراو ناڕەزایەتی بەم داوایەی دادگا دەربڕیبوو و داوای کردبوو ئەم بڕە پارەیە کەم بکەنەوە، بەڵام دادگا رەتی کردبۆوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular