هانا: ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی گوڵانی ١٤٠١ – (٢٨ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی نەوسوود بە ناوەکانی “نامدار حسێنی” و “ئەمین وەیسی” خەڵكی جوانڕۆ بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران بریندار بوون.
هەروەها لە رۆژانی رابردوودا کۆڵبەرێکی تر بە ناوی "مەسعوود محەممەدی" تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "سیوەر" لە ناوچەی مەریوان" بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران بریندار بووە.
