سنە: بانگ کردنی چالاکانی کرێکاری بۆ ناوەندە ئەمنییەکان لە بەرەبەری رۆژی جیهانی کرێکاردا 

هانا: ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی گوڵانی ١٤٠١ – (٢٨ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، دوو کەس لە چالاکانی کرێکاریی لە سنە لەلایەن ناوندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە داوا کراون و دوای هەڕشە و گوڕشە و لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

 
بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی گوڵانی ١٤٠١ – (٢٨ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، "موزەفەر ساڵح نیا" چالاکی کرێکاری و خۆشناوی سنە و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەری یەکێتیی ئازادی کرێکارانی ئێران لەلایەن ناوەندی هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە داوا کراوە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە. 

هەروەها بەپێی راپۆرتێکی دیکەی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی گوڵانی ١٤٠١ – (٢٨ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، چالاکێکی کرێکاری بانگ کراوەتە ناوەندە ئەمنییەکانی سنە و وێڕای هەڕەشە و گوڕشە لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردووە. 
بەپێی ئەم راپۆرتە، "شەیس ئەمانی" چالاکی کرێکاری خۆشناو و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەری یەکێتیی ئازادی کرێکارانی ئێران لەلایەن ناوەندی هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە داوا کراوە و دوای هەڕەشە و گوڕەشەی زۆر بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و دواتر بە شێوەی کاتی ئازادیان کردووە. 

شایانی باسە، داوا کردنی ئەم دوو چالاکە کرێکارییە لە سنە و دەستبەسەرکرانی حەوت چالاکی کرێکاری دیکە لە بانە رێک لە بەرەبەری یەکی مەی رۆژی جیهانی کرێکاراندا وەک هەڕەشەیەکی ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانە بۆ سەرکوتی چالاکانی کرێکاری و ئەو کەسانەی لە رێوڕەسمەکانی رۆژی یەکی مەیدا بەشداری دەکەن. هەروەها چاوەڕوانیی ئەوەش دەکرێ ناوەندە ئەمنییەکان وەک ساڵانی رابردوو هەموو گوشار و زەبروزەنگی خۆیان بۆ بەر گرتن بە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی سەربەخۆی رۆژی جیهانی کرێکار بنوێنن و وەگەڕی بخەن. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular