هانا: رۆژی چوارشەممە ٧ی گوڵانی ١٤٠١ – (٢٧ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، “حەسەن عیزەتی” چالاکی کرێکاری و ئەندامی لێژنەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی کرێکارانی بیناسازی بانە، دوای رۆژێک دەستبەسەرکران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە، ئازاد کراوە.
ناوبراو رۆژی سێشەممە ٦ی گوڵان لەگەڵ شەش کەسی تر لە چالاکانی کرێکاری و مەدەنی ئەو شارە بە ناوەکانی: "نیشتمان ڕەحمەتی"، "سەعید محەممەدی"، "ڕەحمان سلێمانی(عومەر)"، "فاتێح مەجیدی"، "پەروین فەلاحی" و "ئەفشین ڕەحیمی" لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسە "نیشتمان رەحمەتی" یەکێک لەو شارۆمەندە دەستبەسەرکراوانە دوای چەند کاتژمیر لێپرسینەوە لە گرتووخانە ئازاد کراوە.
