نەوسوود: برینداربوونی کۆڵبەرێکی تر بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەت 

هانا: کۆڵبەرێکی لاوی دیکە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە سەر سنووری “نەوسوود” تەقەی لێ کراوە و لە ئاکامد بریندار بووە و بەپێی ئەم راپۆرتە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە، "ئارش نووری" خەڵکی ئاوایی "کلاش" لە ناوچەی کلاشی جوانڕۆ راگەیەندراوە. ناوبراو خێزاندار و باوکی منداڵێکە. 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، "ئارش نووری" ئێستا لە نەخۆشخانەی پاوەیە و لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular