نەوسوود: برینداربوونی لانیکەم ١٠ کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەت 

هانا: بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠١ – (١٨ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، لانیکەم ١٠ کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سەر سنووری ناوچەی “کەلەبەر” لە ئاوایی “شۆشمێ” سەر بە نەوسوود بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بوون. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، تا ئێستا ناسنامەی ١٠ کەس لەو شارۆمەندانە ئاشکرا بووە کە لە خوارەوە ناوەکانیان دەنووسین: 

١ . ساسان خانی خەڵکی سەلاسی باوەجانی 
٢ . سەعدوڵڵا حسێنی 
٣ . نامدار حسێنی 
٤ . موبین مرادی 
٥ . وەزیر مستەفایی 
٦ . عەبدوڵڵا ساسلی 
٧ . زانیار رەحمانی 
٨ . مەحموود تاوەگۆزی 
٩ . حەبیب خەڵکی ئاوایی شروێنە 
١٠ . مەهدی خەڵکی جوانڕۆ 

ئەم سەرچاوەیە رایگەیاندووە، دۆخی تەندروستی ساسان خانی و حەبیب ناجێگیرە و لە درێژەدا راپۆرتەکە دەڵێ لەوانەیە ژمارەی بریندارەکان لەم ئامارەی کە هەیە بەرزتر بێتەوە بەڵام ئێمە تەنیا توانیومانە ئەم ژمارەیە ئاشکرا بکەین. 
شایانی باسە لە رۆژانی رابردوودا ئەمە چەندین جارە هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لەم ناوچەیە هێرش دەکەنە سەر کاروانی کۆڵبەران. 

بەپێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە سەرەتای مانگی ئاپریلی ٢٠٢٢وە تا ئەمڕۆ واتە لە ماوەی ١٨ رۆژدا، لانیکەم ٢٨ کۆڵبەر بە تەقەی راستەخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت بریندار بوون کە زۆربەیان لە پشتێن بۆ سەرەوە بریندار بوون. 
(لە سەرەوە وێنەی ساسان خانی و حەبیب بۆ هانا هاتووە). 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular