مەریوان: چارەنووسی هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لەلایەن ئیتلاعاتەوە لە دۆخێکی نادیاردایە

هانا، هاوڵاتیەکی مەریوانی بە ناوی عەبدوڵا زوزرخ، دوای ١٩ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردن لەلایەن بنکەی هەواڵی بەڕێوەبەرایەتیی ئیتلاعات، چارەنووسی  لە نادیارە.

 

لە ١٩ی فورییەی٢٠٢٢،  کاتژمێر ١١ی بەیانی لەلایەن دەزگای هەواڵگری (بارەگای هەواڵ) 
لە شوێنی کارەکەیدا (تێرمیناڵی سەرشیو ) بە شێوەی خۆسەر ڕفێنراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی چارەنووسی ئەوەوە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ ئاکامێکی نەبوە. 
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی ئەوەوە نییە، بەڵام چەند جارێک هێزە ئەمنییەکان ئاگاداریان کردۆتەوە دەربارەی ئەو جلانەی کەدوریویەتی.  
کاک ڕۆزاخ تەمەنی ٥٢ ساڵە و تووشی نەخۆشییەکی زۆر سەختی جگەر دەبێت
هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر تەندروستیان لە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەبێت 

RELATED ARTICLES

Most Popular