رۆژی دووشەمە(۲۸ی فێبرواری۲۰۲۲ــ۹ی رەشەمەی ۱۴۰۰)شارۆمەندێکی خەڵکی مەریوان بە ناویی”خەبات وەیسی”بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازادکرا.
بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا:خەبات وەیسی خوێندواری بەشی زمانی ئینگلیزی و خەڵکی ئاوایی"گووڵچێری"مەریوانەولە"۳۰ی ژانوییەی ۲۰۲۲"لە لایان هێزە چەکدارەکانی سپای ئیران و بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەرۆیانە قۆڵبەست کراوە.ئەمە لە کاتێکدایە که لە ماوەی دەستبەسرکرانی لە مافی پاڕێزەو چاوپێکەوتن بێ بەش بوە.