بانه/کووژانی باوکی دوو کور به تاوانی گوازتنەوەی شەمەکی قاچاخ

هانا:بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا,کاسبکاڕێکی کورد لە بانه لە لایان هێزە چەکدارە کانی حکومەتی ئیران,بەر دەستڕێژی راستەوخۆیی گولە کەوتبوو گیانی لە دەست دا.

هاوکارانی هانا,ناسناویی ئەم شارۆمەندەیان"سەعدی پیران"۳۵ساڵە خەڵکی ئاوایی"کەریم ئاوای"سەقز خێزان دارو باوکی دوو منداڵ راگەیاند.
شایانی باسە,ناوبراولە سێ رایانی"بۆیەن"بێ ئەوەی پێشتر ئاگاداربکڕێت بە ئامانجی گوازتنەوەی شەمکی قاچاخ  تەقەیان لێ کردوە و فیشەک بەسەری کەوتوە و بەداخەوە گیانی لە دەست دا

جێگای ئاماژەیە، کە قاچاخی کاڵا لە شارۆچکە سنوورییەکان دەگەڕێتەوە بۆ بێکاری و دەرئەنجامەکانی هەمان سیاسەتی تا ئێستای ئێران. لە ئێران تاکە خوێندنەوەی دەسەڵاتداران بۆ قاچاخ دەگرێتەوە  بۆ کوشتنی قاچاخچییەکان و دەستبەسەرداگرتنی کاڵاکانیان

RELATED ARTICLES

Most Popular