سنه/نادیار بوونی چارەنوسی سێ چالاکی کڕێکاری دەستبەسەر کراو لە لایان ئیدارەی ئیتلاعات

هانا:بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا,چارەنووسی سێ چالاکی کڕێکاری کورد خەڵکی”سنە”پاش یەک مانگ لە دەستبەسەرکرانیان نادیارە.

ناسناویی ئەم شارۆمەندانە"ڕێبوارعەبدولاهی""ئارەش موحەمەدی و خەبات شەکیبا"سێ چالاکی کڕێکاری کورد خەڵکی سنە راگەیاندراوە که  رۆژی"یەکشەمە۱۰ی ڕێبەندان,۲۹ی بەفرانبار و ۹ی رەشەمە" لە لایان هێزە ئەمنیەتیە کانی حکومەتی ئیران دەستبەسەر کراون.
بە پێی هەواڵنێرێک لە سنە بۆ ڕیکخراوی مافی مروڤی هانا,تومەتی قۆڵبەست کرانی ئەم شارۆمەندانە هاوکاری لەگەل کۆمەڵە بوەو تائیستا لە بەندیخانە بەسەر ئەبەن و لە مافی پاڕێزەرو چاوپێکەوتن بی بەشن.

RELATED ARTICLES

Most Popular