سەرپێڵی زهاو: گیانلەدەستدانی شارۆمەندێکی کورد بە هۆی رووداوی شوێنی کار

بەپێی راپۆرتێک کە هاوکارانی هانا رەوانەیان کردووە، لە رۆژانی رابردوودا شارۆمەندێکی کورد بە هۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە. 

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "ماهان مرادی" خەڵکی سەرپێڵ زهاو راگەیەندراوە. بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە کاتی کار کردن لە باخ دا بە مەبەستی بڕینی دارەکان چووەتە سەر و تەزووی کارەبا گرتوویە. سەرەڕای ئەوەی ئەم شارۆمەندە رەوانەی نەخۆشخانەی کرماشان کراوە بەڵام لەوێ گیانی لەدەستداوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular